ئەمریكا ھەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆی نوێ لە ئێران دەكات
"ئێران لە یارمەتیدانی حزبوڵڵا بەردەوامە"
K24 - ھەولێر
گوتەبێژێكی كۆشكی سپی دەڵێ، پشتیوانییەكانی ئێران لە حزبوڵڵای لوبنان وادەكات گرفتەكانی بەردەم ئێران بۆ پەیوەستبوون بە بازاڕەكانی جیھان بەردەوام بن.
ئەریك شوڵتز، یاریدەدەری پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە بەردەوام داوامان لە ئێران كردووە یارمەتی حزبوڵڵای لوبنان نەدات، چونكە لای ئەمریكا رێكخراوەیەكی تیرۆریستییە.
یاریدەدەری پەیوەندییەكانی كۆشكی، سپی ئاشكرایكرد كە ئێران لە یارمەتیدانی حزبوڵڵا بەردەوامە، ھەربۆیە گەمارۆكان لەسەری بەردەوام دەبن و گرفتەكانی بۆ پەیوەستبوون بە بازاڕەكانی جیھان ھەر دەمێنن.