كۆشكی سپی: گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران هیچ ئه‌نجامێكی نابێت
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، كۆشكی سپی ئاماژه به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ره‌سییان هێنا، "هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه ئاماده‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاسۆی هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناڕوونه.
هه‌فته‌ی رابردوو، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به ده‌سته‌به‌ری به‌هێزتر هه‌یه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه واشنتن ئاماژه‌ی پێكردوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جۆن كێربی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ر له دوو هه‌فته رایگه‌یاندبوو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان كردووه، بژارده‌كان بۆ رێگریكردن له ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ناووكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كارا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیواكان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران كاڵبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانییارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، بایدن هه‌وڵده‌دات سزاكانی سه‌ر ئێران قورستربكات، به‌شێوه‌یه‌ك تاران ناچار بكات رێكبكه‌وێت.
هه‌روه‌ها پێشنیاز بۆ بایدن كراوه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و به‌ریتانیا چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كان له دژی ئێران چڕتربكه‌نه‌وه.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی، کۆبوونەوە.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه خه‌ریكن زیندووی بكه‌نه‌وه.