به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان كارگێڕه ده‌ستگیركراوه‌كه‌یان و ڕووداوه‌كه‌ی ڕووداو ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه
ئاسایشی هه‌ولێر: گارگێڕ مه‌ڵبه‌نده‌كه به گۆمانی بوونی په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه ده‌ستگیر كراوه

K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه گارگێڕ مه‌ڵبه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به هێرشكردنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی "ڕووداو" ه‌وه هه‌بێت.
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به گومانی به‌شداربوون له هێرشی سه‌ر ئه‌و كاناڵه ناوخۆییه كوردییه، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و حزبه ئیسلامیه قسه‌یان بۆ میدیای ناوخۆیی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان كردووه و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان كادیره ده‌ستگیر كراوه‌كه‌یان و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و حزبه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ناوبراو به گومانی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به ڕووداوه‌كه‌ی ڕووداو له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی ههولیریشدا وه‌گ گومان لێكراو ناوی هاتووه نه‌ك ئه‌نجامده‌ر.
بڕیاره كۆمه‌ڵی ئیسلامی به فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی هه‌بێت و هه‌ڵوێستی حزبه‌كه له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده‌یان بخه‌نه ڕوو، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی هێرشی سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه ناوخۆییه كوردییه، وه‌ك گومان‌لێكراو ناوی هاتووه.
ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، دهستگیركدنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند، كه یه‌كێكیان ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناڵی "ڕووداو"ه
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه‌سێك به‌ناوی ( سه‌عدی مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان) گارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه و وه‌ك گومان‌لێكراو له په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه كه‌سێك به‌ناوی( رێبوار وریا ساڵح) ده‌ستگیركراوه و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه‌یه.
كاتژمێر 12:05 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 25/6/2016 بۆمبێكی ده‌ستی له‌به‌رده‌م كه‌ناڵێكی ناوخۆیی كوردیدا له شاری هه‌ولێر ته‌قێنرایه‌وه و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س له كارمه‌ند و پاسه‌وانانی كه‌ناڵه‌كه بریندرار بوون.
كوردستان 24 وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه و پاشان ئاسایش هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وورده‌كاری و ناوی ئه‌نجامده‌ر و گومانلێكراوێكی په‌یوه‌ست به‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه.