ره‌وتی سه‌در: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوایین شه‌ڕی خۆی ده‌كات
K24 - هەولێر:
عه‌بدولكه‌ریم محمه‌داوی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دوایین شه‌ڕ ده‌بێت.
محه‌مه‌داوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی پشكپشكێنه و ته‌وافوقی دوایین شه‌ڕ ده‌بێت په‌نای بۆ ببه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیوای به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌در كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه روونادات و دووپاتیده‌كاته‌وه، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ و تاقیكراوه و ده‌موچاوه دووباره‌كان گفتوگۆ و دانوستان ناكه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە، حامد موسه‌وی، ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایده‌كات، گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین له 10ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، هێشتا هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی تێبینیان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كه هه‌یه و واژوویان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وله نه‌كردووه.