به‌رپرسانی رووسیا یادی حه‌فتا ساڵه‌ی له‌دایكبوونی پوتن ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رپرسان و خه‌ڵكی رووسیا یادی حه‌فتا ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ڤلادیمێر پوتن، ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له مێژووی هاوچه‌رخی رووسیادا گێڕاوه.
له كاتێكدا یادی له‌دایكبوونی پوتن ده‌كرێته‌وه، كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی درایه سێ رێكخراو و چالاكی مافی مرۆڤ، كه ئۆكرانی و رووسی بوون، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ئالێس بیالیه‌تسكی بێلاڕووس و رێكخراوی یاده‌وه‌ری رووسیا و ناوه‌ندی ئازاداییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئۆكرانیا.
كۆمیته‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیانه له پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا "شێوازی سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ" لە رووسیا بێته به‌ر باس.
له رووسیا، سه‌رۆكی كڵێسه‌ی ئه‌رتۆدۆكسی رووسیا، پاتریارك كیریل، ستایشی پوتنی كرد و رایگه‌یاند، فه‌رمانڕه‌وایی پوتن به‌سه‌ر رووسیادا به‌خششێكی خودایه.
پاتریارك كیریل له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕێكی به‌رپرسانی رووسیا، كه بۆ یادی له‌دایكبوونی پوتن رێكخرابوو گوتی: خودا ده‌سه‌ڵاتی به ئێوه به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تێكی گرنگ و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره له ئه‌ستۆ بگرن. خه‌ڵكی رووسیا چاویان له چاودێری دڵسۆزانه‌ی ئێوه‌یه.
پاتریاریك گوتیشی: پوتن توانی وێنای رووسیا بگۆڕێت. سه‌روه‌رییه‌كه‌ی به‌هێز بكات و توانای به‌رگری زیاتر بكات و زۆرتر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت.
كیریل هیوای ته‌ندرووستییه‌كی باش و ته‌مه‌نێكی درێژی بۆ پوتن خواست، كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رووسیا دایه.
هه‌روه‌ها داوای له نوێژخوێنانی كریستیان له سه‌رانسه‌ری رووسیا كرد، نزای ته‌مه‌ن درێژی بۆ پوتن بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و پاتریاركه رووی كرده پوتن و وتی: تۆ نازناوی سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانیت هه‌یه. بێ په‌روا خۆت ته‌رخان كردووه بۆ نیشتمان. تۆ نیشتمانه‌كه‌مانت خۆش ده‌وێت. هه‌موو هێزی خۆت به‌خشیوه به نیشتمان.
كیریل له 2009ه‌وه، سه‌رۆكی پاتریاركی ئه‌رتۆدۆكسه‌كانی رووسیایه و ئه‌و لایه‌نگرێكی به‌هێزی هێرشی رووسیایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و دژایه‌تییه‌كی به‌رچاوی به‌هاكانی لیبراڵیزمی رۆژئاوا ده‌كات.
پوتن زۆر په‌یامی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونییه‌وه پێگه‌یشتووه. یه‌كێك له‌و په‌یامانه، په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی كۆماری چیچانه، كه تێیدا هیوای ته‌ندرووستی باش و ته‌مه‌نی درێژی بۆ پوتن خواستبوو. ڤیدیۆكه‌ی تێكهه‌ڵكێش كردبوو له‌گه‌ڵ دیمه‌نی ئه‌رشیفی و میوزیكی سۆزداری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پوتن شكۆی بۆ رووسیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و كردوویه‌تی به میلله‌تێك هه‌مووان له جیهاندا حسابی بۆ بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا، له‌و بۆنه‌یه‌دا نووسیویه‌تی، "ئەگەر پوتن هەبێت، رووسیاش هەیە".
به‌هه‌مان شێوه، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و چوار هه‌رێمه ئۆكرانییه‌ی له‌م دواییه‌دا، چوونه سه‌ر ئیداره‌ی رووسیای فیدراڵی، ستایشی پوتیان كردووه.
واشبڕیاره له نزیكه‌ی 40 كه‌سایه‌تی له نه‌ته‌وه و وڵاته پێكهێنه‌ره‌كانی رووسیای فیدراڵ، له رێكخستنی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له نزیك كۆشكی كرملین له مۆسكۆ، به‌شداری بكه‌ن بۆ ده‌ربڕینی پیرۆزبایی و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی له پوتن له جه‌نگی دژی ئۆكرانیا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سزاكانی رۆژئاوا.