چين روويكرده فڕۆكه درووستكردن
چین به‌رده‌وامه له پێشخستنی پیشه‌سازیی خۆی، ئه‌مجاره‌ش فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی به ناوی جه‌ی 21 درووست كرد
K24 – هه‌ولێر:
چین به‌رده‌وامه له پێشخستنی پیشه‌سازیی خۆی، ئه‌مجاره‌ش فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی به ناوی جه‌ی 21 درووست كرد، فڕۆكه‌كە یه‌كه‌مین گه‌شتی خۆی له‌نێوان دوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رێمی شه‌نگهای به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا، سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ش پێی وایه له داهاتوودا له بازاڕه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا خواستی زۆر لەسەر فڕۆکە نوێیەکە دەبێت.
ئه‌م فڕۆكه‌یه هیچ جیاوازيیهكی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كاندا نیه، هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌یه كه له فڕۆكه‌ی بۆینگ 737 دا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌مان سیسته‌می كاركردنی هه‌یه، بۆیه ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌كاتی فڕین و نیشتنه‌وه‌شدا هیچ گرفتێك بۆ سه‌رنشینانی دروست ناكات.
چین له‌دوای پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئێستا به‌ره‌و پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌و ئامانجه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا، هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانی دیكه فڕۆكه‌ش هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات و شوێن پێ به كۆمپانیا جیهانیه‌كان له‌ق بكات.