مەسرور بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێ دەکەن

جەخت لە برەودان بە پەیوندییەکانی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەنەوە

.
.

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاووتوێ کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ریزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی ساسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکانی هەردوولا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کردەوە.

.
.
.
.