ئاسایشی راپەڕین بۆ کوردستان24: زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا

دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بە 85 کیلۆگرام مادەی ھۆشبەرەوە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە
دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بە 85 کیلۆگرام مادەی ھۆشبەرەوە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە

K24 - راپەڕین:

گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە کوردستان24ـی راگەیاند، جگە لەو بڕە مادە ھۆشبەرەی شەوی رابردوو دەستی بەسەرداگیرا، ئەمڕۆ دەستمان بەسەر دەیان کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری دیکەدا گرتووە.

شەوی رابردوو، دەزگای دژە تیرۆر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە 85 کیلۆگرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە سنووری راپەرین راگەیاند.

ئارام مەلا، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین بە کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ دەیان کیلۆگرامی دیکە لە مادەی ھۆشبەر لە شوێنێکی دیکەی سنووری راپەرین دەستی بەسەرداگیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕەی ئەمڕۆ دەستیان بەسەرداگرتووە، لەو بڕەی شەوی رابردوو زیاترە.

بە گوتەی ئارام مەلا، ئەمڕۆ زیاتر لە 100 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە.

لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتباری دیکە، گوتەبێژەکەی ئاسایش ئەوەخستەڕوو، بەمەبەستی زیان نەگەیاندن بە رەوتی لێکڵینەوەکان زانیاری زیاتر نادرکێنن.

Fly Erbil Advertisment