باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق: په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزه و به‌رده‌وام فراوانترده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی یه‌كگرتنی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزه و رۆژ له‌دوای رۆژ فراوانترده‌بێت.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، مارتین یێگەر، كونسوڵی گشتی نوێی ئه‌ڵمانیای له هه‌ولێر به ئاماده‌بووان ناساند و گوتی وه‌ك به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌ڵمانیا نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی و سه‌ردانه‌كانی ماوه‌ی رابردووی كرد بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گوتی، خۆشحاڵم به‌و دۆستایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه و ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه، كه هه‌ردوو گه‌لی ئه‌ڵمانی و كورد، دوو گه‌لی نزیكن له یه‌كه‌وه.