نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق ده‌كات و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاووتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا گرنگى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيري سياسى و ئه‌منى عێراقيان بۆ سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه به پێويست زانى و جه‌ختيان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ئاله‌نگارییه‌كانی قۆناغه‌كه كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆى بنياتنه‌رانه و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى له نێوان له‌یه‌نه‌كان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون كه عێراقييه‌كان شايانى ژيان و داهاتوويه‌كى باشترن و ده‌كرێت به يارمه‌تى و هاريكارى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن. هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ئیمانوێل ماكرۆن و فه‌ره‌نسا له يارمه‌تيدان و هاندانى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ لێكتێگه‌يشتن و رێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگى به‌رده‌وامى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخی شنگال، بارودۆخی ئێزدییان، خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
