نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
K24 – هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا لە عێراق پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیان تاوتوێکرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، باسى له دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕينى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ده‌ى ئۆكتۆبه‌رى پار و هه‌وڵه‌كان بۆ راستهڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق كرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى، بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد. هه‌روه‌ها پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له كلاوس شترايش كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بردهوهدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانيا و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دۆست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێك كرده‌وه كه خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوكارييهكانى هاووڵاتيانى عێراق بێت. هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوويان تاوتوێ كرد. په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.