نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن

.
.

K24 - هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقیان، تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/10/10  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ عه‌لى ره‌زا گوينه‌ى، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبه‌شدا، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى‌ پرۆسه‌ى سياسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، تاوتوێ كران.

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ عێراق كه‌ كاريگه‌رى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنيان به‌ هاريكاريى نێوان پێكهاته‌ و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌ ده‌وڵه‌مه‌نديى سه‌رچاوه مرۆيى و سروشتييه‌كانى عێراق. گفتوگۆ و راگۆرينه‌وه‌ ده‌رباره‌ى دوايين رووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

.
.