راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت

لەو دیدارەدا دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاووتوێکران

كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆک مەسعود بارزانی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ هه‌ولێر | وێنه‌: باره‌گای بارزانی
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆک مەسعود بارزانی و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ هه‌ولێر | وێنه‌: باره‌گای بارزانی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کرد و لەو دیدارەدا ڕێڕەوی دانوستاندنەکانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاووتوێکران.

دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكات

رۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ كرا. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.

.