وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ته‌له‌فۆن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كرد و تاووتوێی دۆخی سیاسی عێراقییان كرد و داواشكرا ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رلین و به‌غدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد، كه هه‌میشه پاڵپشتی عێراقی كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، داواشیكرد تاران پێشێلكارییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی عێراق رابگرێت، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
فوئاد حوسێن روونیشیكرده‌وه، عێراق ئاره‌زووده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك هاوسه‌نگ بێت.
ده‌شڵێت: "سه‌قامگیری ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری عێراق، به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكده‌چێت و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاشتی جیهان ده‌بێت".
داواشی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاربكه‌ن بۆ رێگریكردن له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، داوایكرد رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و هه‌موو لا كاربكه‌ن بۆسه‌رخستنی حكومه‌تی ئێستای عێراق، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی سه‌قامگیری و ئه‌منی و رێزگرتن له یاسا.
بێیربۆك گوتیشی: "به‌رلین له پاڵپشتیكردنی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت".