عێراق هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه تیشكدا‌ره‌كان رایگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانای عێراق بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاشتییانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كه‌مال حوسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه تیشكدا‌ره‌كان ئاشكرایكرد، چه‌ند وڵاتێك پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق ده‌ربڕیوه، بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاشتییانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێش زیاتر له حه‌وت مانگ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به توانای عێراق له‌باره‌ی پێویستی وڵات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئه‌و پرسه بۆ حكومه‌تی نوێێ عێراق جێهێڵدراوه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌نگاو بۆ ئه‌و بژارده‌یه بنێت، ئه‌وا وڵات ده‌بێته خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه له داهاتوودا. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانای عێراق بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی.
كه‌مال حوسێن باسی له‌وه‌شكردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تیشكیان خستووه‌ته‌سه‌ر پێویستی به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی له بواری چاره‌سه‌ری پزیشكی و به‌كارهێنانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه، كه پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتوودا عێراق رووبه‌رووی قه‌یرانی كه‌می سه‌رچاوه‌ی وزه ببێته‌وه.