هۆڵەندا هێزی سەربازیی خۆی لە شەڕی داعش دەكشێنێتەوە
وەک بڕیار بوو وڵاتەکەی کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی هێنا لە هاوپەیمانێتیەکەدا و کارەکانی بۆ بەلجیکا بەجێهێشتووە.
K24 - ھەولێر
ئەرکی سوپای هۆڵەندا لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە سووریا و عێراق دوای دوو ساڵ کۆتایی هات.
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا بڵاوی کردەوە کە وەک بڕیار بوو، وڵاتەکەی کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی هێنا لە هاوپەیمانێتیەکەدا و کارەکانی بۆ بەلجیکا بەجێهێشتووە.
چاوەڕێ دەکرێت رۆژی 30ی حوزیران ئەو فڕۆکە جەنگیانەی هۆڵەندا لە جۆری ئێف 16 بگەڕێنەوە وڵات کە ئەرکیان هەبووە لە هاوپەیمانێتیەکەدا.
لە 4ی تشرینی یەکەمی 2014وە شەش فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف 16 ەو نزیکەی 200 سەربازی هۆڵەندی لە بنکەی سەربازیی ئوردن دامەزراون.