11 كه‌شتیی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ره‌وانه‌ی بازاڕ كران

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11 كه‌شتی پڕ دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیاوه به‌ره‌و بازاڕی جیهانیی به‌ڕێكه‌وتوون.
وه‌زاره‌ته‌كه له تویتێكدا، رایگه‌یاندووه، ئاسایشی ناردنی ئه‌و بڕه دانه‌وێڵه‌یه بۆ بازاڕه‌كان دابین كراوه.
له 22ی ته‌مموزی رابردوودا، رووسیا، ئۆكرانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێی به‌نده‌ره‌كانه‌وه بگاته بازاڕ و توركیا ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه.