له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق فراكسیۆنی یه‌كێتیی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار بڵاوكرده‌وه، تێیدا جه‌خت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لە راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی فه‌رمی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکاتەوە و بۆ رای گشتیی و هەموو فراکسیۆن و پەرلەمانتارە بەڕێز و نیشتمانپەروەرەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکەینەوە، کاندیدی فه‌رمی یەکێتیی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەحە.
بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری عێراق و شکۆی دەوڵەتی عێراق، داوا دەکەین پشتیوانی بکەن.
گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق