محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
K24 – هەولێر:
کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە نووسینگەی حەلبووسی لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.
محەممەد شیاع سوودانی، کاندیدی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.
وابڕیارە ئەمڕۆ (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.