پەرلەمانی عێراق رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواوکرد
K24 - هەولێر:
269 پەرلەمانتار بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دوای کەمێکی دیکە دانیشتنەکە دەستپێدەکات.
وابڕیارە ئەمڕۆ (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.