سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، باره‌گای بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید قسه‌ی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی:

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەكات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.