کۆشکی سەلام رادەستی عەبدولـلەتیف رەشید دەکرێت
K24 - هەولێر
بڕیارە سبەی بە فەرمی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رادەستی عەبدولـلەتیف رەشید بکرێت.
میدیا عێراقییەكان بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار وادەی رێوڕەسمی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغدا ئاشكراكرد و رایانگەیاندووە، سبەی یه‌كشه‌ممه 16/10/2022، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشەممە 13/10/2022، لەمیانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماردا، عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
سەرۆكکۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، ناوی تەواوی عەبدولـلەتیف جەمال رەشیده، لە (10ی ئاب/ئۆگێستی 1944) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستی هایدرۆلیک لە بەریتانیا، زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاری کردووە.
لە دوای رووخانی رژێمی سەدام، تا ئێستا پێنج سەرۆککۆمار چوونەتە كۆشكی سه‌لام، ئه‌وانیش: غازی عەجیل یاوەر، لە (حوزەیران/یۆنیۆ 2004 تا نیسان/ئەپریلی 2005)، یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق بوو کە لەلایەن ئەنجومەنی حوکمەوە لەدوای رووخانی به‌عس دیاری کرا.
دواتر مام جەلال تاڵەبانی وەک یەکەم سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو لە ماوەی 2005 تاوەکو 2014 لەو پۆستەدا بوو.
لە 2014 تاوەکو 2018 فوئاد مەعسوم، پۆستی سەرۆککۆماری وەرگرت و دوای ئەویش بەرهەم ساڵح تا (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، سەرۆککۆماری عێراق بوو.
لە رۆژی (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.