له‌باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپییه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر كاتێكیش حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو نرخە دەدرێتە هاووڵاتیان کە لەلايەن حكومەتى فيدراڵەوە دیاری دەکرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەر وەكو بەڵێنی دابوو لە (20)ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان دەکات.
بۆ ئەم مەبەستەش هەموو خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێ دەدرێت. ئەم نرخەش بەرێژەی لە 65% لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتیكراوە و هاووڵاتی لە 35٪ی دەدات.
هەر كاتێكیش حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو نرخە دەدرێتە هاووڵاتیان کە لەلايەن حكومەتى فيدراڵەوە دیاری دەکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه شاخاوییه‌كان له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به نرخی پاڵپشتیكراو پێده‌درێت.