سه‌باره‌ت به مایه‌پووچبوونی بانكێك داوای روونكردنه‌وه له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای روونكردنه‌وه‌ی له بانكی ناوه‌ندی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی مایه‌پووچبوون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان.
ئه‌ندامێمی ئه‌نجوومه‌نی نوێ"ه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بانكی دیجله و فورات،سه‌رجه‌م مامه‌ڵه داراییه‌كانی دانان و راكێشانی پاره‌ی له لقه‌كانی بانكه‌كه‌ی راگرت، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان رووبه‌رووی كێشه‌بوونه‌ته‌وه.
بانكی دیجله و فورات كه خاوه‌نی هه‌شت لقه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانیش لقی هه‌بوو، به‌هۆی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گرفتی پاره‌ی نه‌ختینه، له ساڵی 2016ه‌وه له‌ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندی عێراقدابوو تاوه‌كو راگرتنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه داراییه بانكییه‌كان له مانگی كانوونی دووه‌می 2022.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌وڵ ده‌درێت مافی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه بگه‌ڕێندرێته‌وه كه پاره‌یان له‌و بانكانه داناوه كه مایه‌پووچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه.