خاوه‌ن نوسینگه‌كانی خانووبه‌ره له قه‌ته‌ڕ هیچ به‌زه‌ییه‌كیان له دڵ نه‌ماوه
نرخی هۆتێله‌كانی قه‌ته‌ڕ بۆ كاتی مۆندیال بووه‌ته سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی جیهان به‌جۆرێك نرخی شه‌وێك مانه‌وه له هۆتێلێكی ئاسایی گه‌یشتووه‌ته 1700 دۆلار، له‌كاتێكدا پێشتر هه‌مان ژوور بۆ یه‌ك مانگی ته‌واو 2500 دۆلار بوو.
خاوه‌ن نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره له قه‌ته‌ڕ هیچ به‌زه‌ییه‌كیان له دڵ نه‌ماوه و ده‌یانه‌وێت له كاتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ زۆرترین سود ببینن به‌جۆرێك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره نرخی خانوو و هۆتێله‌كان بۆ كرێ سه‌دان هێنده‌ی رۆژانی ئاسایی زیادی كردووه.
به‌پێی یاسای حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ سه‌رجه‌م موڵكداره‌كان ده‌توانن ته‌نیا سه‌دا 10 نرخی كرێ زیاد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له قه‌ته‌ڕ ده‌بینرێت به شێوه‌یه‌كی شێتانه نرخی خانوو و شوقه‌كان بۆ كرێ زیادی كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كانی فڕانس پرێس، ئه‌وكه‌سانه‌ی ساڵانێكه گرێبه‌ستی خانووبه‌ره‌یان بۆ كرێ واژۆ كردووه ناچارن له كاتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ سه‌دا 40 كرێ زیاد بكه‌ن یانیش ئه‌و شوێنه جێبهێڵن.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی بوكینگ، له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ چه‌ند ژورێك له باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ كرێ دانراوه نرخی یه‌ك شه‌وی مانه‌وه بۆ دوو كه‌س 2500 دۆلاره و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كان و گه‌شتیارانی كاتی مۆندیال ده‌توانن به 77 هه‌زار دۆلار بۆ یه‌ك مانگ به كرێی بگرن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ به‌كرێگرتنی ماڵێكی ئاسایی له ده‌وحه‌ی پایته‌خت كه‌مترین نرخ 13 هه‌زار دۆلاره.
یه‌كێك له هاوڵاتیانی قه‌ته‌ڕ كه ماڵه‌كه‌ی له یه‌كێك له سایته‌كان به كرێ داناوه و بڕیاریداوه له كاتی مۆندیال بچێت له ئه‌وروپا كاته‌كانی به‌سه‌رببات و ماڵه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ یه‌ك شه‌وی مانه‌وه یازده هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی پێش مۆندیالی قه‌ته‌ڕ نرخی هۆتێل و خانووه‌كانی قه‌ته‌ڕ گرانتر ببێت به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌و هۆتێلانه‌ی له‌نێو شاره‌كانی قه‌ته‌ڕ هه‌ن تایبه‌تكراون به هه‌ڵبژارده و میوانه تایبه‌ته‌كان، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌ر له ئێستاوه هانده‌رانی مۆندیال به‌هۆی شوێنی مانه‌وه‌یان دوودڵ بن له گه‌شتكردن بۆ قه‌ته‌ڕ.