ده‌میرتاش: توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د رێككه‌وتنێكی نهێنی ئیمزا كردوو
به‌رپرسانی هه‌ردوو لا له جه‌زائیر كۆببوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش راگه‌یاند حكوومه‌تی تو‌ركیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتننامه‌ی نهێنێ ئیمزاكردووه.
ده‌میرتاش له ئێواره‌خوانێك له شاری چه‌ولیك (بینگۆل) له باكووری كوردستان رایگه‌یاند به‌رپرسانی حكوومه‌تی تو‌ركیا مانگی رابردوو له جه‌زائیر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا كۆ ببوونه‌وه و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی تو‌ركیا گرت كه سه‌رده‌مانێكدا ده‌یانگوت دونیا به‌بێ رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د چاك نابێت، به‌ڵام ئێستا به‌دوای رێگه‌یه‌ك ده‌گه‌رێن بۆ رێككه‌وتن.
پرسیاری ئه‌وه‌یشی ده‌كات چی بوو كه ئه‌وه‌نده زیانیان به‌م وڵاته گه‌یاند؟
له به‌شیكی تر دا ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ل جه‌ماعه‌ت (جه‌ماعه‌تی گووله‌ن) پێكه‌وه كاریان كرد، ئێستا به رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ناوی هه‌ندێ كه‌سی وه‌ك عه‌بدوڵڵا گول، بوله‌نت ئارنج، به‌شیر ئاتالای، حوسێن چه‌لیك، سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین دێنێت و پرسیار ده‌كات ئه‌وانه كه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانن، پێكه‌وه كاریان كردووه، ئێستا له‌كوێن كه به دوژمن تۆمه‌تباركراون.