راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر: ئه‌ركم قورسه و پێویستیم به پاڵپشتی هه‌یه
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا غازی فه‌هدی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق ناساند، ئه‌و راهێنه‌ره له یه‌كه‌مین لێدوانی دا به‌ڵێنی دا شه‌و و رۆژ بۆ باشتركردنی دۆخی ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر بخاته گه‌ڕ، گوتیشی: ئه‌ركمان قورسه پێویستیم به پشتیوانی هانده‌رانمان هه‌یه.
غازی فه‌هد راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ستپێكی قسه‌كانی دا دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ربڕی، گوتیشی: سوپاسی دەستەی کارگێری دەکەم کە متمانەیان پێبەخشیم، لێتان ناشارمەوە، تیپەکە لە دۆخێکی سەختە، سێ یاریی سەرەتای وەرزی دۆڕاندووە، هەوڵدەدەین یاریزانەکان لەو دۆخە دەروونیە رزگار بکەین کە تێێدان و دەمانەوێت متمانەیان بۆ بگەڕێنینەوە بۆ ئەم مەبەستە شەو و رۆژ کار دەکەین.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد چەند یاریزانێکیان هەیە کە پێویستە کار بکەین بۆ ئەوەی توانای جەستەییان بۆ بگەڕێتەوە، وەکو ئەحمەد ئیبراهیم و ئەحمەد سەرتیپ، ده‌شڵێت: هیوداریشین هاندەرانی هەولێر پاڵپشتیمان بکەن، هەموومان دەزانین بەتایبەت لە عێراق ئەگەر یانەکان هاندەر لە پشتیان نەبێت رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە، بۆیە داوا لە هاندەران دەکەم لەو ماوەیە هاوکارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین یاریزانەکان و تیپەکە لەو فشارە دەروونیە رزگار بکەین، متمانەشمان بە یاریزانەکان هەیە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر متمانەم بە یاریزانەکان و یانەکە نەبووایە نەدەهاتمە ئێرە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا غازی فه‌هد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا ئامانجیان ئەوەیە یانەکە لەم دۆخە رزگار بکەن و ئەنجامەکە باشتر بکەین، لە قۆناغی دواتر کاری دیکە دەکەن.
ده‌شڵێت: بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانەمان لەپێشه و رەنگە یاریزانی دیكه بگوازینەوە، بەڵام هەنگاوی یەکەممان ئەوە دەبێت یانەکە ببەینە سەر رێگەیەکی راست و ده‌رفه‌ت به هه‌موو یاریزانه‌كان بده‌ین.
غازی فەهد ساڵی 1974 لەدایکبووە و وەکو یاریزان یاریی بۆ یانەکانی مینا و دهۆک و زەوڕا کردووە و وەکو راهێنەریش ساڵی 2009 بووە سەرۆکی ئەکادیمیای یانەی عەینی ئیماراتی، لە ساڵەکانی 2013 و 2017 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مینای گرتووەتە ئەستۆ.
https://fb.watch/gkXfvmJLka/