كۆمه‌ڵى ئيسلامى تۆمه‌تباربوونى ئه‌ندامه‌كانى ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دادگا هێشتا بڕیاری لەبارەی تۆمەتبارانی هێرشەکەی سەر ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزيۆنييه نه‌دا كه به نارنجۆك په‌لامار دراو لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت ئەو کاديرەی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشە دەستگیرکراوە بێ تاوانە، ئەو کەسەش کە ئاسایشی هەولێر دەڵێت یەکێک لە دەستگیرکراوەکان و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە ئەویش بێ تاوان ناو دەبەن. پارێزەرێکیش دەڵێ دادگا بڕیار لەسەر گومان‌لێکراوان دەدات و نابێ پێش بڕیاری دادگا بکەوین.