كارتی سوور به تاك و كۆ، یارییه‌كی تۆپی پێ ده‌بێته گۆڕه‌پانی شهڕهبۆكس
له یارییه‌كی تۆپی پێی باكووری وێڵز، ناوبژیوان به تاك و كۆ كارتی سووری به‌كارهێنا و یارییه‌كه له تۆپی پێوه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی بۆكس گۆڕا.
یارییه‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕه‌یل و بانگۆڕ به‌ڕێوه‌چوو، له یارییه‌كه‌دا گرژی و ئاڵۆزی و شه‌ڕێكی ترسناك دروست بوو، یانه‌ی ڕه‌یل به ئه‌نجامی 2 ـ 1 له پێش بانگۆڕ بوو، به‌ڵام له خوله‌كی 94ـی كاتی زیادكراوی یارییه‌كه شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و ساته‌ی شۆن لۆك به‌رگریكاری بانگۆر لێدانێكی گۆشه‌ی گرت، به‌ڵام ناوبژیوان هه‌ژماری نه‌كرد، گفتووگۆیه‌كی توند و پهنجهڕاوهشاندن له‌به‌رده‌م ناوبژیوانان له نێوان یاریزانه‌كان ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه وایكرد ناوبژیوان 7 یاریزان له‌سه‌ریه‌ك به كارتی سوور له یاریگه ده‌ربكات، دواتر شه‌ڕ و توندوتیژی له نێوان یاریزانه‌كان دروست بوو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز بڕیاریدا له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كان بكات و سزای سه‌رپێچیكاران بدات.
Things got tasty during this game in North Wales this afternoon, wait until the end… 😳 pic.twitter.com/mFKfWlSBen
— Football Away Days (@FBAwayDays) October 22, 2022