سعوودیه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
له جیاتی حه‌شد ده‌بێت سوپای عێراق شه‌ڕی داعش بكات
K24 - ھەولێر
عادل جوبه‌یر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و سه‌باره‌ت به دروست بوونی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه و له جیاتی حه‌شد ده‌بێت سوپای عێراق شه‌ڕی داعش بكات".
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راشیگه‌یاند كه ئێران میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌بن و بۆیه ده‌بێت ئه‌و جۆره میلیشیا له عێراق نه‌مێنێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕی فه‌للوجه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئازادكرا، عادل جوبه‌یر گووتی: "حه‌شدی شه‌عبی پێشێلكاری له شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه".
لەبارەی رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه داوای له ئێران كرد ده‌ست له سیاسه‌تی دوژمنكارانه هه‌ڵگرێت، گووتیشی: "ئێران بۆ تێكدانی ئاسایش و ناسەقامگیری عێراق و سووریا، چەندین میلشیای مه‌زهه‌بی بۆ شه‌ڕ دروست کردووە".