له‌ مێردین دوو سه‌ربازی تورك كوژران

سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه‌

K24 – هه‌ولێر

له‌ ناوچه‌ی دێركی پارێزگای مێردین له‌كاتی تێپه‌ربوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رباز كوژران و سێ دیكه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی ده‌نكتاش و ئالیبه‌ی به‌دووری 35 كیلۆمه‌تری شارۆچكه‌ی دێرك روویداوه‌، كه‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

دانیشتوانانی  گونده‌كه رایانگه‌یاند پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه‌.