تۆکیۆ 42 ملیار دۆلاری بۆ رێگریکردن لە داکەوتنی بەهای یەن بەکارهێناوە

K24 - ههولێر:
ژاپۆن نزیکەی 42 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری سیولەی نەختینەیی لە مانگی تشرینی یەکەم خستووەتەڕوو، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پاڵپشتی کردن لە دراوی یەن و رێگری کردن لە داکەوتنی.
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی ژاپۆن، شهش ترلیۆن و 3349 ملیار یەن کە دەکات 42 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو خستووەتەڕوو. ئەو پڕۆسەیەش لە 29ـی مانگی ئەیلوول تاوەکو 27ـی مانگی رابردوو بووە.
ئامانجیشیان رێگریکردنە لە داکەوتنی بەهای یەن بە تایبەت لە 21 مانگی رابردوو بۆ کەمترین ئاستی 32 ساڵی رابردووی دابەزی و هەر دۆلارێک گەیشتە 151.9 یەن، ئەوەش وایکرد بانکی ناوەندی ژاپۆن دەستوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بکات.
ئەو قەبارەی بەکارهێنراوە نزیکەی دوو هێندەیە کە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بانکی ناوەندی ژاپۆن 2.8 ترلیۆن یەنی خستەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی ژاپۆن بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1998 دەستوەردانی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کرد.