پوتن له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یێنێت، مافی خۆیانه له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بكشێنه‌وه له‌ئه‌گه‌ری پێشێڵكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی ئۆكرانیا له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه پێشكه‌شیكردوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ـی تشرینی دووه‌می 2022، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنه‌كه‌یان له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: مافی خۆمانه له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ناده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بكشێینه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری پێشێڵكردنی ئه‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی ئۆكرانیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌كه پێشكه‌شیكردوون.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه رووسییه‌كان له ده‌ریای ره‌ش، پوتن داوای گه‌ره‌نتی له ئۆكرانیا ده‌كات كه جارێكی دیكه هێرش نه‌كرێته‌وه سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان له به‌نده‌ری سیڤاستۆپۆل له ناوچه‌ی كریمیا.
سه‌رۆكی رووسیا گوتی، توركیا گه‌ره‌نتییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی پێداون كه ئۆكرانیا جارێكی دیكه هێرش ناكاته سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان له به‌نده‌ری سیڤاستۆپۆل و به‌رده‌وام نێوه‌ندگیری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه نێو رێككه‌وتننامه‌كه.
دوێنێ چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌می 2022، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی رووسیا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنه‌كه‌ی له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، رووسیا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی پێداون جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه نێو رێككه‌وتنامه‌كه و به‌م زووانه جارێكی دیكه هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: داوا لە رووسیا دەکەین لە بڕیارەکەی پاشگەزبێتەوە و دەست بە جێبەجێکردن و پابەندبوون بە رێککەوتنەکە بکاتەوە.
رۆژی شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداریكردنی له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی شه‌ممه ( 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له به‌نده‌ری سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كرانه‌ئامانج.
له مانگی ته‌مووزی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژووكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ره‌وشی بازاڕی دانه‌وێڵه له جیهاندا.