رۆڵی بارزانییه‌كان له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا

گوڵباخ به‌هرامی، بێژه‌ری كوردستان24 رۆڵی بارزانییه‌كان له‌ خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
گوڵباخ به‌هرامی، بێژه‌ری كوردستان24 رۆڵی بارزانییه‌كان له‌ خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:

بارزانییه‌كان له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیدا رۆڵێكی دیار و كاریگه‌ریان گێڕاوه‌ و به‌شدارییان له‌ شۆڕشه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه‌ و پشتیوانێكی سه‌ره‌كی جووڵانه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید بوون.

له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ مهاباد دا، مسته‌فا بارزانی، به‌ سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی بارزان وه‌ك پشتیوانێكی به‌هێزی كۆماره‌كه‌ روویان له‌ مهاباد كرد و تا كۆتایهاتنی كۆماره‌كه‌ به‌رگریان له‌ كۆمار كرد و دواتر رووبه‌ڕووی سوپای عێراق و ئێران و توركیا بوونه‌وه‌ و خۆیان گه‌یانده‌ سنووری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له‌ رووباری ئاراس په‌ڕینه‌وه‌.