ژماره‌یه‌ك كاندید له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كشانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێش ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كۆنگره‌ی 14ی پارتی، ژماره‌یه‌ك كاندید كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تاوه‌كو ئێستا چوار كاندیدی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كشانه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، كه‌وابڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستپێبكات.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا 20 بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه كه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ده‌نگدان ناوی 51 كه‌س بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌كۆتاییشدا، لیستی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، به‌شێوه‌ی چاپیش ده‌خاته سندووقی ده‌نگدانه‌وه، بۆ ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر سكاڵایه‌ك تاوه‌كو ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی هه‌ژماربكرێنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌لیكترۆنییه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگده‌ده‌ن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، چوار بۆ پێنج كاتژمێر بخایه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مشه‌و كه رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتییه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئاشكراده‌كرێت كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره هه‌ژمارده‌كرێت.