مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقەوە پێگەیشت
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقەوە پێگەیشت بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنمان وەک جێگری سەرۆکی پارتی، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، پەیامی پیرۆزبایی خۆی پێگەیاندنین و هیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرانبەردا، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
رۆژی هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتیدا، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆش به به‌شداری 1056 ئه‌ندامی كۆنگره، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ده‌ستی پێكرد، كه 126 كاندید له‌سه‌ر 41 كورسی ئه‌ندامییه‌تی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.