محهممهدی حاجی مهحموود بۆ سهرۆك بارزانی: ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە
K24 – ههولێر:
محهممهدی حاجی مهحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك مهسعود بارزانی كرد و تێیدا رایگهیاند، ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە بۆ پارتی دیموکرات بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی.
له پهیامهكهدا هاتووه: مایەی شانازییە بە ھەوڵ و ھیمەتی ئێوە و دڵسۆزان و خەمخۆرانی کوردستان، گەلی کورد لە ماوەی سەرۆکایەتی جەنابتان بووە خاوەنی دەستکەوتێکی مێژوویی وەک ڕیفراندۆم کە جێگای سەربەرزی ھەمولایەکە.
بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
سڵاو ڕێز...
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14 و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە جەنابتان، ھەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەرورەتێکی مێژوویی قۆناغەکەیە بۆ پارتی دیموکرات بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی.
سیاسەتی حەکیمانەی ئێوە، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یەکخستنی نێو ماڵی کورد و بەھێزکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکدەنگی کورد لە عێراق، ناوچەکە و جیھان. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و قوربانیدانی ئێوە گەواھیدەر و سەلمێنەری ھەوڵەکانە بۆ بە بەنجام گەیاندنی خەباتی ڕەوای میللەتەکەمان و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی کە خەونی خەڵکی کوردستانە.
مایەی شانازییە بە ھەوڵ و ھیمەتی ئێوە و دڵسۆزان و خەمخۆرانی کوردستان، گەلی کورد لە ماوەی سەرۆکایەتی جەنابتان بووە خاوەنی دەستکەوتێکی مێژوویی وەک ڕیفراندۆم کە جێگای سەربەرزی ھەمولایەکە. بەو ئومێدەی، گشت بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە بە ھەمان سیاسەتی بەڕێزتان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە خزمەتی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە یەکڕیزی هێزە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان دەکەینەوە کە ئەوەش هیمەتی بەڕێزتانی دەوێت.
بەهیوای سەلامەتیتان
لەگەڵ ڕێزماندا
محەمەد حاجی مەحمود
6/11/2022
گوڵەخانە