به‌ریتانیا هاوكاری سه‌ربازی پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی له عێراق زیاد ده‌كات و هاوكات به به‌های 1 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی (نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 4 سه‌د هه‌زار دۆلار)، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، 50 راهێنه‌ری دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لئه‌سه‌د ده‌كات له رۆژئاوای عێراق، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كییان راهێنانی سه‌ربازانی عێراقه، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی چێندراو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، راهێنانه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و دانیمارك ده‌بێت، جیا له راهێنانه سه‌ربازییه‌كان، راهێنانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ له كاتی شه‌ڕ، به سه‌ربازه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.