ڤیدیۆ..یاریزانێك به یه‌ك قاچ گۆڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر تۆمار ده‌كات
یاریزانێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه قاچی بڕاوه له یارییه‌كدا له پۆڵه‌ندا گۆڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری تۆمار كرد و سۆشیاڵ میدیای هه‌ژاند.
تۆپێك گه‌یشته مارسین ئۆلێكسی یاریزانی تیپی وارتا پۆزنانی پۆڵه‌ندی. ئه‌و یاریزانه قاچ بڕاوه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی ستال رزیسۆڤی هه‌ژاند.
ئۆلێكسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، یه‌كێك له دارشه‌قه‌كانی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له زه‌وی به‌رز بكاته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی جوڵه‌یه‌كی خه‌یاڵی بكات، ئه‌مه‌ش هاوڕێیه‌كانی له نێو یاریگه و هه‌موو بینه‌رانی سه‌رسام كرد.
ئه‌م گۆڵه به‌خێرایی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌وه داوا ده‌كه‌ن له ئێستاوه ئه‌و گۆڵه بۆ خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر بكرێت.
ئۆلێكسی پێشتر له كاتی كاره‌كه‌یدا تووشی رووداوێكی سه‌خت بوو كه به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك لێی دا، كاتێك گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه پزیشه‌كان ناچاربوون قاچی ببڕنه‌وه.
یاریزانه پۆڵه‌ندییه‌كه پێش ئه‌وه‌ی تووشی پێكان بێت وه‌كو گۆڵپارێز یاریی ده‌كرد، دواتر كورسی به‌كارهێناوه و گه‌ڕایه‌وه ژیانی ئاسایی خۆی، پاشان له كورسی بێزاربوو، دارشه‌قه‌ی به‌كارهێنا و له ساڵی 2019 وه‌كو هێرشبه‌ر ده‌ستی به مه‌شقی تۆپی پێ كرد، پاشان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی پۆڵه‌ندا بانگهێشت كرا.
ئۆلێكسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی له مۆندیالی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد كه ئه‌مساڵ له توركیا به‌ڕێوه‌چوو، پۆڵه‌ندا له قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رامبه‌ر به‌رازیل 2 ـ 1 دۆڕا و دوورخرایه‌وه، دواتر له پاڵه‌وانێتییه‌كی دیكه‌دا ئۆلێكسی و هاوڕێیه‌كانی شكستیان به ئه‌مریكا و ئێران هێنا.
Let’s give it up for this brilliant goal by Polish amputee footballer Marcin Oleksy…pic.twitter.com/iAvCQBhRgB
— Visegrád 24 (@visegrad24) November 8, 2022