"چاره‌نووسی مانێ بۆ مۆندیال یه‌كلایی كرایه‌وه"
سادیۆ مانێ دوازدە رۆژ بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر تووشی پێکان بوو، به‌شێكی زۆری میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا ئاماژه به بێبه‌شبوونی مانێ له مۆندیال ده‌كه‌ن، بەڵام راهێنەری بایرن میونشن دووپاتیدەکاتەوە کە پێکانەکەی قوڕس نییە.
سادیۆ مانێی سەنیگالی لە یاریی یانەکەی لە بۆندلزیگا بەرامبەر ڤێردەربرێمن تووشی پێکان بوو، بەهۆیەوە دوای بیست خولەک لە یارییەکە یاریگای جیهێشت کە لەم یارییەدا بایرن بە شەش گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دوای یارییەکەش راهێنەری بایرن میونشن دووپاتیکردەوە کە پێکانەکەی سادیۆ مانێ سەخت نییە و تەنیا ئازارێکی کەمی هەیە و بەشداریکردنی لە جامی جیهانی جێگەی گومان نییە و ئامادە دەبێت.
بەپێچەوانەوە رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە پێکانەکەی سادیۆ مانێ سەختە و ئەم یاریزانە سەنیگالیە لە مۆندیالی داهاتوو ناتوانێت سەرکردایەتی هەڵبژاردەی سەنیگال بکات.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به سه‌ركردایه‌تی سادیۆ مانێ بووه پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و گه‌یشته مۆندیالی 2022، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هاوشانی قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر و هۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات.