دوو ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیا له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌ناوچه‌ی چه‌ولیكی باكووری كوردستان، دوو ئه‌فسه‌ری سوپا كوژران.
سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له ژێر ناوی "لجێ" ده‌ستپێكردووه و له یه‌كه‌م شه‌ڕ و پێكدادانیدا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، دوو ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا، كه سه‌رپه‌رشتیاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌كرد كوژران.