نوێترین دیمانه‌ی مێسی له باره‌ی مۆندیالی 2022 بڵاوكرایه‌وه
لیۆنێل مێسی سه‌ركرده‌ی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پێیوایە پێکهاتەی ئێستای تانگۆ بەشێوەیەکی زۆر لە پێکهاتەی ئارجێنتینای 2014 دەچێت، لیۆ دەڵێت: هیوایەکی زۆرمان هەیە، بەڵام دەبێ بشزانین کە مۆندیال قوڕسە و رووبەڕووی رکابەرییەکی سەخت دەبنەوە.
لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (Ole)ـی ئارجێنتینا رایگه‌یاند كه زۆر چێژ له یارییه‌كانی مۆندیال ده‌بینێت، ده‌شڵێت: له ئێستادا زیاتر ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه له مۆندیال فێربووم.
مێسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ست به لێکچوونێکی زۆر لە نێوان ئەم پێکهاتەیەی ئێستای ئارجێنتینا و پێکهاتەی مۆندیالی 2014 ده‌كات، ده‌شڵێت: پێموایە زۆر هاوشێوەن، زۆر گرنگە لە پێکهاتە و هێزی دەروونی باش و ئامادەبین.
لیۆ گوتیشی: پێموایە فێربووم کە چۆن بەباشی دەست بە مۆندیال بکەم و یاریی یەکەم ببەمەوە، پێموایە ئەوە شتێکی زۆر پێویستە و لە تەواوی پاڵەوانییەتیەکە سووودی بۆ ئێمە دەبێت.
لیۆ ده‌شڵێت: کاتێک بۆ یەکەمجار بەشداریم لە مۆندیال کرد زۆر بچووک بووم، زۆر چێژم لەو پاڵەوانییەتیە کرد، ئەو کاتە بۆم روون بووەوە کە سەرەکیترین و گرنگترین شت ئەوەیە کە بەهێز بیت و بە کۆمەڵ یاریی بکەیت، ئەمە رێگەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەت و ناسناوەکە ببەیتەوە.
لیۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان هیوایەکی زۆریان هەیە و، ده‌شزانن کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، ده‌شڵێت: زۆربه‌باشی له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئەم مۆندیالە زۆر قوڕسە و هەر وردەکارییەک رەنگە لە پاڵەوانیەتیەکە دوورت بخاتەوە، چونکە سەرجەم هەڵبژاردەکان بەهێزن.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌تی كرده‌وه له ئێستاوه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له قۆناخی 16ـی مۆندیال رووبه‌ڕووی كام هه‌ڵبژارده ده‌بینه‌وه، ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نیا بیر له یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ك قۆناخی داهاتوو.