سعووديه توڕه و نيگه‌رانه له هه‌وڵى سڕكردنى له ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ
نێرده‌ى سعووديه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى "توڕه و نيگه‌رانه" له‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن بۆ سڕكردنى له ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
نێرده‌ى سعووديه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا نووسيويه‌تى: "هه‌ست به بێزارى و توڕه‌يى ده‌كه‌ين له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى هه‌ردوو رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ و لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى دهريانكردووه و سعووديه‌يان به ئه‌نجامدانى هێرشى ناياسايى له يه‌مه‌ن تۆمه‌تبار كردووه".
هه‌روه‌ها نووسيويانه: سعووديه و هاوپه‌يمانه‌كانى پابه‌ندن به ياساى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى حووسييه‌كان و گێڕانى سه‌رۆكى كاتى يه‌مه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌ى.
رۆژى 29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016 هه‌ريه‌ك له رێكخراوه‌كانى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى و هيومان رايتس ۆچ داوايان له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد، ئه‌ندامێتى سعووديه له ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌و كاته‌ى هاوپه‌يمانێتييه سه‌ربازييه‌كه‌ى سعووديه ده‌ست له كوشتارى مه‌ده‌نييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌ڵده‌گرێت.
به‌رپرسانى ئه‌و دوو رێكخراوه رايانگه‌ياند، سعووديه تۆمارێكى ترسناكى پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤى له يه‌مه‌ن پڕ كردووه‌ته‌وه و پێويسته وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ له ريزى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى يه‌مه‌ندا بن و ئه‌ندامێتى عه‌ره‌بستان له‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵپه‌سێرن.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى 2015ه‌وه سعووديه به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى سه‌ربازى وڵاتانى كه‌نداو هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه.
ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتووه له 47 وڵات و هه‌ريه‌كه‌يان 3 ساڵ ئه‌ندامى ئهنجوومهنهكهيه.
سێيه‌كى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى كه 193 ئه‌ندامى هه‌يه به ده‌نگدان ده‌توانن ئه‌ندامێتى هه‌ر وڵاتێك له ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵپه‌سێرن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته پێشێلكارى له هه‌مبه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌نجامدا.
ئه‌و دوو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه ئه‌وه‌يان سه‌لماندووه كه سعووديه 69 غاره‌ى فڕۆكه‌ى پێچه‌وانه‌ى ياسا بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه و له ئاكامياندا 913 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه و ماڵ و بازار و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و شوێنى كار و مزگه‌وته‌كانى كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ى راپۆرتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هاوپه‌يمانێتييه سه‌ربازييه‌كه‌ى سعووديه ده‌ستى چووه‌ته خوێنى 510 منداڵ و برينداربوونى 667 منداڵى ديكه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ