كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى داوا له ئيسرائيل ده‌كات نيشته‌جێكردنى جوله‌كه رابگرێت
ئيسرائيل به‌رده‌وامه له ئاواكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێكردنى جووله‌كه‌كان له‌سه‌ر زه‌وييه‌كانى فه‌له‌ستين و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئيسرائيل به‌رده‌وامه له ئاواكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێكردنى جووله‌كه‌كان له‌سه‌ر زه‌وييه‌كانى فه‌له‌ستين و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ره‌شنووسى راپۆرتى ليژنه‌ى چوارقۆڵى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ئاشتيى له فه‌له‌ستين، ليژنه‌كه داواى له ئيسرائيل كردووه، چيديكه رێگرى له به‌رده‌م گه‌شه‌ى فه‌له‌ستين نه‌كات و هێنده زه‌وى بهێڵێته‌وه بۆ فه‌له‌ستينييه‌كان تاكو بتوانن له داهاتوودا ده‌وڵه‌تێكى تێدا دابمه‌زرێنن.
ليژنه‌كه پێكهاتووه له رووسيا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا.
له راپۆرته‌كه‌دا داواكراوه ئيسرائيل ده‌رفه‌ت بۆ هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه بڕه‌خسێنێت.
ليژنه‌كه سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشاوه به گوێره‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ بێت، ئيسرائيل هيچ نيازێكى نييه ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستينييه‌كان بێته ئاراوه.
له ئازارى 2015دا، له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزبه‌كه‌يدا، ناتانياهۆ رايگه‌ياند، له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا رێگرى ده‌كات له درووستبوونى هه‌ر جۆره كيان و ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستينييه‌كان كه له 1948ه‌وه نه‌خشه‌ى وڵاته‌كه‌يان نه‌خشه‌ى ده‌وڵه‌تێكى ديكه‌ى تێدا كێشراوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و راپۆرته ئه‌مڕۆ هه‌ينى 1ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016 بڵاوبكرێته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نيكولاى ميلادينۆڤ، رايگه‌ياند، ره‌شنووسه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و دواى ره‌زامه‌ندى كۆتايى بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ