وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه ببێنه كه له هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كاندا كوژراوه، به‌ڵام هێشتا زیندووه
په‌یوه‌ندیی به چه‌ندین رووداوی تراژیدی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
له هه‌موو ته‌قینه‌وه‌كاندا كوژراوه، به‌ڵام هێشتا زیندووه.
ئه‌وه چیرۆكی گه‌نجیكی مه‌كسیكییه كه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان وه‌ك یه‌كێ له قوربانیانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر سه‌یره كه له ته‌قینه‌وه‌كانی پێشتریش، وێنه‌كه‌ی وه‌ك قوربانی بڵاوكرابووه‌وه.
وێنه‌ی گه‌نجه‌كه پێش ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، وه‌ك قوربانیی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی تر له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی میسری و نادیه‌ی شه‌وانه‌ی شاری ئۆرلاندۆی ئه‌مریكا.
وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، په‌یوه‌ندیی به چه‌ندین رووداوی تراژیدی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا زیندووه.
له رۆژی 19 حوزه‌یران، هیزه ئه‌منییه‌كانی مه‌كیسیكی به‌مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یانكرد، وێنه‌ی ئه‌م گه‌نجه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌ك وه‌ك قوربانی، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ی كه فه‌رمانی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران داوه.


