سيسى كه‌شتى ميسر به‌ره‌و كوێ لێده‌خوڕێت
هيچ شتێكى ته‌ندرووست له‌و وڵاته‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه هيوا بداته چاكسازى و هه‌ڵسانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
عهسرێكى رۆژانى ئه‌م ره‌مه‌زانه، له يانه‌يه‌كى قاهيره‌ى نوێ‌دا، هيشام جنينهى سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى ناوه‌ندى ژمێريارى له سووچێكه‌وه دانيشتبوو، ئه‌و ده‌يوت ئێره ئارامه و ده‌توانيين به سانايى قسه بكه‌ين.
جنينه پێشتر ئه‌فسه‌ر بووه و دواتر بووه‌ته دادوه‌ر و پاشان كراوه‌ته سه‌رۆكى ده‌زگايه‌كى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئێستاش به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى رووى ده‌وڵه‌تى له بوارى گه‌نده‌ڵى ناشيرين كردووه و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌تر پيشانداوه دادگايى ده‌كرێت.
جنينه ده‌ڵێت: من هيچ تاوانێكم ئه‌نجام نه‌داوه و ترسم لهوهيه كه تا دێت ئه‌م وڵاته زياتر ده‌خرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى تۆقاندن و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانه‌وه.
ئه‌و گوتيشى: هه‌ر سه‌رۆكێك بێته سه‌ركار من كار بۆ سه‌ركه‌وتنى ده‌كه‌ن چونكه مادام ئه‌و به ده‌نگى خه‌ڵك هاتووه سه‌ركه‌وتنى سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موومان. به‌ڵام من بڕوام وايه بردنى ده‌وڵه‌ت به ئاقارى ئه‌منيدا و گێڕانه‌وه‌ى هه‌موو شتێك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منيى هيچ داهێنانێكى تێدا نييه.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئێستا له سه‌رده‌مى جه‌نه‌راڵ سيسيدا حزب و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئامادهگيان نه‌ماوه. ميدياى ناوخۆيى فشارى له‌سه‌ره. ميدياى نێوده‌وڵه‌تى راوه‌دوو ده‌نرێت و ئاسته‌نگى بۆ چێدهكرێت. سه‌نته‌ره‌كانى ماف و رێكخراوه په‌يوه‌نديداره‌كان به به‌رگرى له سه‌ربه‌خۆيى دادگا داخران و هيچ شتێكى ته‌ندرووست له‌م وڵاته‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه هيوا بداته چاكسازى و هه‌ڵسانه‌وه.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: دواى سێ ساڵ له رووخاندنى حكومه‌تى ئيخوانه‌كان له لايه‌ن جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح سيسييه‌وه، كه دواتر خۆى كرده سه‌رۆكى وڵات، فشاره‌كانى سه‌ر ئيخوان سه‌رى كێشاوه بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌موو ده‌نگێكى نه‌يار و سه‌ره‌تا به چالاكه بهرههڵستكارهكانهوه ده‌ستپێكرا و تا گه‌يشته ئه‌وه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى وه‌ك جنينه راپێچى دادگا بكرێت و پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزيۆنى و تيپه ميوزيكييهكان كه له شه‌قام هونهريان پێشكه‌ش ده‌كرد رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: له سه‌رده‌مى سيسيدا هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه‌ى دژى ئه‌وه بوون سزاى له‌سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵ بۆ ئيخوانه‌كان ده‌ربكه‌ن، خانه‌نشين كران و ته‌نانه‌ت نه‌قيبى رۆژنامه‌نووسان و بريكارى سه‌نديكا رووبه‌ڕووى دادگا كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه يه‌كه‌مجاره له مێژووى ئه‌و دامهزراوهيهدا نهقيبهكهى په‌لكێشى دادگا بكرێت.
هه‌م هه‌فته‌يه‌ش پۆليس ژنه بێژه‌رى لبنانى و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانيان له ميسر ده‌رپه‌ڕاند، له كاتێكدا ئه‌و ژنه رۆژنامه‌نووسه له سه‌روبه‌ندى راپه‌ڕينى 2011ه‌وه به‌رنامه‌ى وتوێژى له كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن هه‌بووه و پۆليس پاساوى بۆ دهرپهڕاندنهكه به‌وه هێناوه‌ته‌وه گوايه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌رپێچى رێنماييهكانى وه‌رگرتنى فيزاى كردووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان بڕيارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌ته‌كه‌ى سيسييان پێيه و به گوێره‌ى بڕياره‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر 10 كه‌س كۆببنه‌وه ده‌بێت ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رنا ده‌ستگير ده‌كرێن.
ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منييه‌كان به‌ره‌نگارى ئه‌و سه‌دان قوتابييه بوونه‌وه كه خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زايه‌تيان به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنى تاقيكردنهوهكانيان ده‌ربڕى.
ره‌خنه‌گران له‌وانه‌ش جنينه ده‌ڵێت: ئه‌و په‌لامارانه‌ى ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر ئازادييهكان ده‌ستيى پێكردوون له ده‌يه‌ى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه وێنه‌يان نه‌بينراوه. واته رێك له‌و كاته‌ى كه ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌رى سوپاى به سه‌رۆكايه‌تى جه‌مال عه‌بدولناسر كوده‌تايان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پادشاييدا كرد.
ساڵى رابردوو، جنينه به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، به هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه ميسر 600 مليار جنيه (68 مليار دۆلار) له ماوه‌ى چوارساڵدا زيانى به‌ركه‌وتووه و ئه‌و لێدوانه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سيسى به گژ ئه‌و ره‌خنه‌گره‌دا بچێته‌وه.
سيسى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ليژنه‌يه‌كى پێكهێنا و ليژنه‌كه‌ى سيسى رايگه‌ياند، ئه‌و ژمارانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه چهواشهكارييان تێدا كراوه.
جنينه هێشتا بڕيارى دادگاى به‌سه‌ردا نه‌دراوه، به‌ڵام له به‌رايى مه‌سه‌له‌كه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌زگاى ناوه‌ندى ژمێريارى ميسرى له‌ده‌ستدا و له‌و پۆسته دوور خرايه‌وه.
سيسى له 30ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2013 كوده‌تايه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجامدا و سه‌رۆكى ميسر محه‌ممه‌د مورسى له پۆستى سه‌رۆك كۆمارى دوورخسته‌وه و خستييه زيندانه‌وه.
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: ئيخوانه‌كان له يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌رۆكايه‌تى ئازاد‌دا كه ميسر به خۆيه‌وه بينى سه‌ركه‌وتن و به‌ڵام رووبه‌ڕووى ناڕه‌زايه‌تى بوونه‌وه له سه‌روبه‌ندى ئه‌وه‌شدا كاره‌با و به‌نزين كه‌مبوونه‌وه و لايهنگرانيشيان ئێستا له‌و بڕوايه‌دان سيسى ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سيسى به سه‌دان لايه‌نگرى ئيخوانهكانيان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كوشت و به هه‌زارانى ديكه‌يان راپێچى زيندانه‌كان كرد، به‌ڵام له فرۆشگه‌كان وێنه‌ى سيسى له‌سه‌ر كێكيش درووست ده‌كرا و ده‌فرۆشرا و دواى ساڵێك له دوورخستنه‌وه‌ى ئيخوانه‌كان سيسى به رێژه‌ى 97 له سه‌دى ده‌نگه‌كان چووه سه‌ر كورسى سه‌رۆكايه‌تى.
له ئێستادا ئه‌ستێره‌ى سيسى له دره‌وشانه‌وه كه‌وتووه به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو هيواى ميسرييه‌كان بۆ باشبوونى ژيانيان و گه‌شه‌ى ئابوورى مايه‌پووچ بوون و ئاستى هه‌ڵاوسان گه‌يشتووه‌ته ئه‌و په‌ڕى و يه‌ده‌كى نيشتيمانى و سامانى نه‌ته‌وه‌يى كورتى هێناوه و دراوى ميسر له ژێر فشاردايه.
محه‌ممه‌د مه‌حموود نانهوايى ده‌كات و ئه‌و ده‌ڵێت: به سيسى بڵێن ژيان به‌م جۆره به‌ڕێوه ناچێت.
ئه‌و گوتيشى: موشتهريهكانم روويان له كزى كردووه و رۆژانه ته‌نيا 50 جنيهم بۆ ده‌مێنێته‌وه كه به‌شى حه‌وت سه‌ر خێزان ناكات.
تيموسى قلدس، توێژه‌ر له په‌يمانگه‌ى داڕشتنى سياسه‌ته‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: سيسى هيچ كام له به‌ڵێنه‌كانى نه‌برده سه‌ر. ئه‌و به‌ڵێنى دا سه‌قامگيرى و گه‌شه‌ى ئابوورى و ئاسايش به‌رقه‌رار بكات، به‌ڵام له هه‌ر سێكى فه‌شه‌لى هێناوه.
له ئايارى رابردوودا ئه‌ندامانى تيپێكى منداڵان ده‌ستگيركران به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌وڵيانداوه رژێمى حوكم هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه و دژايهتى بنه‌ماكانى رژێمى ده‌وڵه‌تيان كردووه.
كه‌سوكارى منداڵه‌كان تووشى شۆك بوون، ئاخر چۆن ئه‌و گرووپه پێنج كهسييهى منداڵان كاريان بۆ رووخاندنى رژێم كردووه..
له نيسانى رابردوودا به هۆى فرۆشتنى دوو دوورگه‌ى ميسرى به سعووديه له لايه‌ن سيسييه‌وه، خه‌ڵك خۆپيشاندانى ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منييه‌كان 200 كه‌سيان ده‌ستگير كرد. تيپى منداڵانى سه‌ر شه‌قام بهرههمێكيان له‌و باره‌يه‌وه بڵاو كردبوويه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ