رێبه‌رى پارتى كرێكارانى بريتانيا به دژايه‌تيكردنى جوله‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ئيسرائيلى به ده‌وڵه‌تى داعش چواندووه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى چواندنى ئيسرائيل به‌وه‌ى پێى ده‌وترێت ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش، رێبه‌رى پارتى كرێكارانى بريتانيا جێريمى كوربين رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى پياوانى ئاينيى جوله‌كه بوويه‌وه.
له ميانى پێشكه‌شكردنى راپۆرتێكدا كوربين ره‌خنه‌ى له پێشێلكارييه‌كانى ئيسرائيل گرت و رايگه‌ياند، دۆسته جووه‌كانمان به‌رپرسيارێتى هه‌موو ئه‌و ره‌فتارانه ناگرنه ئه‌ستۆ كه حكومه‌تى ناتانياهۆ ئه‌نجاميانده‌دات، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى موسڵمانانيش ناكرێت به‌رپرسيارێتى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى داعش ده‌يانكات بخرێته ئه‌ستۆيان.
ئه‌و پێچواندنه‌ى كوربين بووه‌ته جێى نيگه‌رانى حاخامه‌كانى جوله‌كه و ئه‌وان پێيان وايه ئيسرائيل و ده‌وڵه‌تى داعشى به‌يه‌ك چواندووه و ئه‌وه‌ش ده‌چێته خانه‌ى دژايه‌تيكردنى ره‌چه‌ڵه‌كى سامييه‌وه.
ئه‌فرايم ميرفيس، گه‌وره حاخامى جوو له بريتانيا رايگه‌ياند، لێدوانه‌كانى كوربين خراپ و ده‌بنه هۆى درووستبوونى نيگه‌رانى زۆرتر له بوارى بنياتنانه‌وه‌ى متمانه له ناو تائيفه‌ى جوودا.
كوربين فه‌رمانى كردبوو به ئاماده‌كردنى راپۆرتێك له باره‌ى ژماره‌يه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌ى باس له دژايه‌تيكردنى ره‌چه‌ڵه‌كى سامى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتى كين ليفنگستۆن به‌رپرسى پۆليسى له‌نده‌نى له حزبه‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سارد به هۆى ئه‌وه‌ى گوتبووى: له بنه‌ڕه‌تدا هيتله‌ر ده‌يويست جوله‌كه ره‌وانه‌ى فه‌له‌ستين بكات، پێش ئه‌وه‌ى شێتى بيگرێت و شه‌ش مليۆن جوو بكوژێت.
جگه له‌و به‌رپرسه، ژنه نوێنه‌رێكى پارتى كرێكاران ناز شا به هۆى تويتێكى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ئه‌ندامێتى هه‌ڵپه‌سێردرا و به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه دژايه‌تى ره‌چه‌ڵه‌كى سامى كردووه.