پێنتاگۆن قه‌ده‌غه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه هه‌ڵده‌گرێت كه ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه
ده‌توانن ببنه سه‌رباز
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا – پێنتاگۆن قه‌ده‌غه‌یی په‌یوه‌یست بوونی به سوپا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌گرێت كه ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه و رێگه‌یان پێ ده‌درێت له كه‌رتی سه‌ربازی ئه‌مریكادا كار بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند بڕیاره‌كه داوین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه.
بڕیاره‌كه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی رۆڵی ژنان و په‌یوه‌ستبوونی هاوره‌گه‌زبازان و نێره‌مۆك له سوپای ئه‌مریكادا زیادبووه.
بڕیاره‌كه ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێ له كۆماریخوازان و كۆنسێرڤاتیڤه‌كانی ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی مه‌ك تۆرنبێری سه‌رۆكی كومیته‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و له لێدوانێكدا كۆشكی سپی به سیاسه‌تی ئه‌وله‌وییه‌تدان به سیاسه‌ت تۆمه‌تباركرد.
كارته‌ر هه‌روه‌ها گوتی بڕیاره‌كه به‌زوویی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێدی ئه‌وانه كه ره‌گه‌زیان گۆریوه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌رناكرێن و ته‌واوی خزمه‌نگوزاری ته‌ندروستی هاوشێوه‌ی سه‌ربازانی دیكه پێشكه‌شیان ده‌كرێت.
كارته‌ر سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ركردی ئه‌م بڕیاره رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپا پێویستیان به سوودوه‌رگرتن له ته‌واوی توانایی و جیاوازییه‌كانمان هه‌یه بۆ مانه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م هێزی سه‌ربازیی جیهان.