عوسمان بایده‌میر بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت
هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له چوارچیۆه‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه بانگهێشتی دادگا ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په عوسمان بایده‌میر و په‌رله‌مانتار سه‌لما ئیرماك له‌ناو ئه‌و هه‌شت پهرلهمانتارهدان كه دۆسیه‌كه‌یان بۆ دادگا ره‌وانه‌كراوه.
پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران، دۆسیه‌ی سه‌دان په‌رله‌مانتار ئاماده‌كراوه كه بۆ لێپرسینه‌وه و دادگاییكردنی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی ده‌كرێن و هه‌ندێكیان له‌به‌ر ده‌ستی داواكارانی گشتی دان، كه تا ئێستا هه‌ندێ په‌رله‌مانتار بۆ دادگا بانگهێشتكراون.
رۆژی پێنجشه‌مه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له لایه‌ن داواكاری گشتی كۆماری توركیا له شاری مێرسین بۆ دادگا بانگهێشتكرا كه به سووكایه‌تیكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا تۆمه‌تباركراوه.
دۆسیه‌ی عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د و حه‌وت په‌رله‌مانتای دیكه‌ی هه‌ده‌په بۆ بانگهێشتكردنیان بۆ دووه‌مین دادگای سزای قۆرسی ئامه‌د ره‌وانه كراوه، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌م رۆژانه بانگهێشتی دادگا بكرێن.
په‌رله‌مانتاران هه‌ده‌په رایانگه‌یاندووه، ناچینه به‌رده دادگا و دژی هه‌ر جۆره دادگاییكردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكن، كه پێده‌چێت حكوومه‌تی توركیا وه‌ك ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بكات، كه ئه‌وكات له‌یلا زانا و هاورێیانی به‌زۆر برانه دادگا و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زیندانی‌كران.