كاروانه 500 ئۆتۆمبێلييه‌كه‌ى داعش چۆن فه‌لوجه‌ى به‌جێهێشت..
كاروانه گه‌وره‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش كه به بێ شه‌ڕ ده‌يانويست له فه‌لوجه‌وه‌وه به ئاراسته‌ى بيابانى رۆژئاوا بڕۆن پرسيارى زۆرى له باره‌ى هه‌بوونى رێككه‌وتنى پێشوه‌خته بۆ چۆڵكردنى فه‌لوجه هێناوه‌ته ئاراوه.
K24 – هه‌ولێر:
كاروانه گه‌وره‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش كه به بێ شه‌ڕ ده‌يانويست له فه‌لوجه‌وه‌وه به ئاراسته‌ى بيابانى رۆژئاوا بڕۆن پرسيارى زۆرى له باره‌ى هه‌بوونى رێككه‌وتنى پێشوه‌خته بۆ چۆڵكردنى فه‌لوجه هێناوه‌ته ئاراوه.
پرسيار ئه‌وه‌يه ئايا ئه‌و نمايشه سه‌ربازييه‌ى داعش له كشانه‌وه و راكردنيدا نيشانه‌ى چاونه‌ترسى و ئازايه‌تى داعشه له به‌رامبه‌ر فڕۆكه و بۆردومانه چڕه‌كانن ياخود ئه‌وه‌ى پێشتر رێككه‌وتن كراوه و به‌ڵێنيان پێدراوه كه هێرشيان ناكرێته سه‌ر.
كاروانه‌كه‌ى داعش زياتر له 500 ئۆتۆمبێلى جۆراو جۆر و چه‌كى سووك و قورسى له‌خۆگرتبوو. وێڕاى چه‌كداره‌كان كه‌سوكارى چه‌كداره‌كان و ژن و منداڵيشيان له‌گه‌ڵ بووه.
ئه‌وان شه‌وى چوارشه‌ممه/ پێنجشه‌ممه له ناوچه‌كانى باشوورى فه‌لوجه‌وه ده‌يانويست به عامريه‌دا تێپه‌ڕن و بگه‌نه بيابان.
ئه‌وه‌ى گومانى زياتر كردبوو، كاروانه‌كه له لايه‌ن هيچ هێزێكه‌وه هێرشى نه‌كرايه سه‌ر مه‌گه‌ر هه‌ندێك چه‌كدارى عه‌شيره‌تى ئه‌لبوعيسا نه‌بێت و ته‌نانه‌ت هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌تيكردبوويه‌وه بۆردومانيان بكات به پاساوى ئه‌وه‌ى كاروانه‌كه ژن و منداڵى تێدايه.
به گوێره‌ى وێنه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، كاروانه‌كه بارهه‌ڵگرى بچووك و گه‌وره‌ى تێدا بووه و ده‌يان تانكه‌ر سوته‌مه‌نى و مۆليده‌ى كاره‌با و چادر و چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى و چه‌كى قورسيان پێ بووه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌تيكرده‌وه، هيچ مۆڵه‌تێك درابێته داعش و هيچ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كرابێت بۆ چۆڵكردنى فه‌لوجه.
دواى دزه كردنى هه‌واڵى رێككه‌وتنى نێوان هێزه عێراقييه‌كان و داعش بۆ چۆڵكردنى فه‌لوجه، ميدياكانى سه‌ر به شيعه هه‌واڵى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراقيان بۆ سه‌ر كاروانه‌كه بڵاو كرده‌وه.
عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان رايگه‌ياند، فڕۆكه‌كان بۆردومانى كاروانێكى 500 ئۆتۆمبێليان كردووه و توانيويانه 260 ئۆتۆمبێل تێك بشكێنن و 150 چه‌كدار كوژن.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق حاكم زاملى بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايگه‌ياندووه، به هۆى بوونى خێزان و ژن و منداڵى چه‌كداره‌كان له ريزى كاروانه‌كه‌دا فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش ره‌تيانكردووه‌ته‌وه بۆردومانى كاروانه‌كه بكه‌ن.
سه‌رچاوه: العرب.
و:ئ.هـ